ئەو چەکدارانەی لە حەلەب هێرشیان کرد لەژێر فەرمانی دیمەشقدا نین و فەرمان لە تورکیا وەردەگرن
دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی کانونی یەکەم شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی سەربە سوپای سووریا و ئاسایشی ڕۆژئاوا لە حەلەبە ڕوویدا و زیاتر لە ۱۷ قوربانیی لێکەوتەوە، ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی PYD لە کاردانەوەیەکدا وتی: ئەو چەکدارانەی هێرش دەکەنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، لەژێر فەرمانی دیمەشقدا نین و ''ئەوان ڕاستەوخۆ فەرمانەکانیان لە تورکیاوە وەردەگرن و دیمەشق ناتوانێت کۆنترۆڵی ئەو چەکدارانە بکات".
ناوبراو سەبارەت بە ئامانجی هێرشەکانی دەڵێت: ''دەخوازن کوردەکان بترسێنن بۆ ئەوەی ڕادەستی داواکارییەکانی تورکیا ببن، بەڵام ئەم هەوڵانە هیچ ئەنجامێکی نابێت".
لەلای خۆشیەوە هەسەدە دوای ئەو ئاگربەستەی لە هەرددو لاوە ڕاگەیێندرا، ئاشکرای کرد: ''ژمارەی برینداران گەیشتە ١٧ کەس و ژنێکی تەمەن ٥٧ ساڵیش شەهید بوو". و هەروەها لە نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، داوای بەخشینی خوێن دەکرێت بەهۆی زۆریی ژمارەی بریندارە مەدەنییەکان.
شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکوومەت دەچێتە بەغدا
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستانئاشکرای کرد: بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە شاندی باڵای پارتی سەردانی بەغدا بکات و دەست بە زنجیرەیەک کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە عێراقییەکان بکات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.
وتیشی شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسییە و پێکهاتووە لە هەریەکە لە فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا.

نظر شما